١٨ ئاب ٢٠٢٦ - ١٢:٤٩
Source: Mehrnews
قاڵیباف سبەینێ دەچێتە عێراق

سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران سبەی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پەرلەمانی سەفەر بۆ عێراق دەکات.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران، بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە 28ی گەلاوێژ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای پەرلەمانی بە ئامانجی تاوتوێکردنی پێشهاتە ناوچەییەکان، پتەوکردنی هاوکاریی ستراتیجی تاران و بەغدا، و لێکۆڵینەوە لە ڕێگاچارە هاوبەشەکان بۆ یارمەتیدانی سەقامگیری و ئاسایش لە ڕۆژئاوای ئاسیا بەرەو عێراق بەڕێدەکەوێت .

دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و کەسایەتییە باڵاکانی وڵات و تاوتوێکردنی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ئاسایشی سنوورەکان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەرەپێدانی هاوکارییە ئابوورییەکان، و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکان لە پلانەکانی سەرۆکی پەرلەمان بۆ گەشتەکەی بۆ عێراقن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha