شەڕڤانانی سوپای پاسداران، یەکەیەکی تایبەتی شەڕی ئەلیکترۆنی ئەمریکایان لە بنکەی ئەلعودیری تێکشکاند.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندنی ژمارە ٤٦دا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەڕڤانانی سوپای پاسداران لە شەپۆلی ٢٦ی ئۆپراسیۆنی نەسری ٢، بە ناوی کۆدی یا ئەبا عەبدوڵڵا حسێن (ع) کە تایبەتە بە زیارەتکارانی عەربەینی حوسێنی (ع)، بە هێرشی هاوبەش یەکەی تایبەتی جەنگی ئەلیکترۆنی ئەمریکایان لە بنکەی ئەلعودیری تێکشکاند و هێرشیان کردە سەر حەوانگەی یەکەی سەربازی ئەمریکا، ژمارەیەکیان کوشت یان بریندار کرد.
شیاوی ئاماژەیە؛ بەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا هێرشی کردە سەر سنووری شەلەمچە و چەند زیارەتکاری ئێرانی کە بۆ کەربەلا دەڕۆیشتن شەهید و بریندار بوون.
Your Comment