٢٤ تەمووز ٢٠٢٦ - ٢٢:٠٩
Source: Mehrnews
پاکستان هەوڵی بۆ دەدات؛ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا بە دەستپێشخەری چین

سەرچاوە پاکستانییەکان ڕایانگەیاند کە ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی چین دەستیپێکردووە، دێتە ئاراوە.

بە پشت بەستن بە ڕۆیتەرز، سێ سەرچاوەی پاکستانی ڕایانگەیاند کە ئیسلام ئاباد بیر لە ڕێگایەک دەکاتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە شکستخواردووەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕی ئێستا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستپێشخەری چین.

ئەم سەرچاوانە ئەوەشیان زیاد کردووە کە گفتوگۆ لەو پێوەندییەدا لە سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ ئیسلام ئاباد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی داوە.

لە هەمان کاتدا جەختیان لەوە کردەوە کە ئاستەنگەکانی بەردەم هەر دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا بە گەورەیی ماونەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ، لە کاتی دانوستانەکانی نمایش لەگەڵ ئێران، دەستدرێژییەکی سەربازییان بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەنجامدا و بە کردەوە نیشانیان دا کە ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha