١٩ تەمووز ٢٠٢٦ - ٠٩:٥٧
Source: Mehrnews
شسکت هێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەکی ئەمنی له هەولێر ئاماژەی به شکستی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا کرد له بەرامبەر هێرشی مووشەک و فڕۆکه بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر بنکەی تیرۆریسته جودایی خوازەکان لە هەرێمی کوردستان. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری هەولێر ، ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کە لەو ناوچەیە جێگیر بوون، شکستیان هێناوە لە ڕێگری کردن لە هێرشەکان دژ بە تیرۆریستانی جوداخوازی دژبەری ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، بنکە سەربازییەکان لە باکوروی عێراق بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج و بەرگرییە ئاسمانییەکانیش کە لە بنکەی حەریر و ناوچەکانی دیکە جێگیرکراون، نەیانتوانیوە ڕێگری لەو هێرشانە بکەن.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە زیانی گیانی و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئەوەشی وت کە پاگەندەی لایەنی ئەمریکی کە دەڵێت هەموو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان ڕێگرییان لێکرا، ڕاست نییە، هەروەها لێدان لە ڕیزەکانی سەربازانی ئەمریکیش کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha