چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر سوپای منداڵکوژی ئەمریکا کە لە شکستە دووبارەبووەکان فێر نەبووە، هەوڵیدا بە هاندانی کەشتییەکان بەشێکیان ناچار بکات بەو ڕێگا نایاساییەدا تێپەڕن. ئەو دوو سوپەر تانکەرە سەرپێچیکارە کە لەلایەن ئەمریکاوە فریودراون و مەترسی لەناوچوونی کەشتیوانی لەسەر ئەم ڕێگایە بە کوژاندنەوەی سیستەمی کەشتیوانییان و پشتگوێخستنی هۆشدارییە دووبارەبووەکانی ناوەندی کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز و پێیان باشتر بووە بەو ڕێگایە مینڕێژکراوەدا تێپەڕن، لێیان دراوە و لەکارکەوتوون.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنێت کە هاوکاری لەگەڵ دوژمنی دەستدرێژکار کە لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە هاتووە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی خەڵکی ناوچەکە و تێپەڕین بە ڕێگای مینڕێژکراودا تەنها دەبێتە هۆی پەشیمانی و زیان و دواکەوتن لە کردنەوەی گەرووی هورمز و دروستکردنی قەیرانی وزە لە جیهاندا.
Your Comment