ڕۆژنامەی زایۆنیستی یەدیعووت ئاحارنووت نووسیویەتی: بەشداری ملیۆنان کەس لە پرسەی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران نیشاندانی دەسەڵات و پەنجە کردن لە چاوی ئەمریکایە و تاران بەم شێوەیە ڕایدەگەیەنێت کە شۆڕشەکەی هیچ سنوورێکی نییە.
لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئەو هەواڵەی ڕەتکردووەتەوە کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، کە گوایە تەلئەبیب پلانی هەیە لە کاتی دانوستان لەگەڵ ئەمریکادا، عێراقچی و قاڵیباف، دانوستانکارانی باڵای ئێران تیرۆر بکات.
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە ڕێبەری شەهیدی ئێران، ئایاتوڵا سەید عەلی حوسێنی خامنەیی، ئێستا چەند کاتژمێرێکە بە ئامادەبوونی زۆرێک لە خۆشەویستانی ئەو ڕێبەرە کۆچکردووە لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوە دەچێت.
ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوە دەچێت و ڕۆژی دووشەممە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش بە ئامادەبوونی ملیۆنان کەسی ئێرانی لە تاران بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی سێشەممە تەرمی ڕێبەری شەهیدی شۆڕش دەگوازرێتەوە بۆ شاری قوم ، ڕۆژی چوارشەممە ڕێوڕەسمی پرسەی شایستە لە شاری پیرۆزی کەربەلا بەڕێوە دەچێت.
دواجار ڕۆژی پێنجشەممە لە مەزاری پیرۆزی ئیمام ڕەزا (د.خ) بەخاک دەسپێردرێت.
Your Comment