ئیمان عەتارزادە، وتەبێژی مەڵبەندی بەرز ڕاگرتنی یادی ئیمامی شەهید، ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسێنی خامنەیی، ڕایگەیاند: دوای زیاتر لە سەد ڕۆژ بەسەر شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسە و ناشتنی تەرمی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسە و ناشتنی تەرمی ڕێبەری شەهید ڕۆژی شەممە ١٣ی پووشپەڕ بە فەرمی دەست پێ دەکات و ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی تەرمی پیرۆزی ناوبراو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مەزارگەی ئیمام خومەینی (د.خ) بەڕێوە دەچێت.
بەڕێکرانی تەرمی ڕێبەری شەهید لە تاران و قوم و مەشهەدی پیرۆز
وتەبێژی مەڵبەندی ماڵئاوایی، پرسە و ناشتنی تەرمی ئایەتوڵڵا سەید عەلی حوسێنی خامنەیی درێژەی دا: ڕێوڕەسمی پرسە و بەڕێکران بۆ تەرمی شەهیدی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە تاران، قوم و مەشهەدی پیرۆز دەکرێت.
وتەبێژی بارەگای یادکردنەوەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٤ی پووشپەڕ ڕێوڕەسمێکی گەورەی ماڵئاوایی و پرسە لە تاران، قوم و مەشهەد بە دروشمی ناوەندیی "دەبێ هەستینەوە" بەڕێوە دەچێت.
Your Comment