٣١ ئایار ٢٠٢٦ - ١٧:٠٣
Source: Mehrnews
بریندار بوونی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکایی لە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی کوەیت

ئەمریکییەکان ڕەتیانکردەوە مووشەکێکی ئێرانی بەر بنکەی واشنتۆن لە کوەیت کەوتبێت، هاوکات ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی بلومبێرگ ڕایگەیاند کە چەند سەربازێکی ئەمریکی لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئەو بنکەیە برینداربوون.

 بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: هێرشێکی مووشەکی بالستیکی ئێرانی لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی، ژمارەیەک ئەمریکی برینداری کرد و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێم کیو-٩ ڕیپەر زیانی زۆریان پێگەیشت.

بلومبێرگ بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەک کە ڕاستەوخۆ دەستی لە هێرشەکەدا هەبووە، نووسیویەتی: نزیکەی پێنج کەس برینداربوون کە بەڵێندەر و هێزی سەربازیشیان تێدایە.

هەروەها فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕیپەر بە تەواوی لەناوچووە و لانیکەم فڕۆکەیەکی دیکەش زیانێکی زۆری بەرکەوتووە. بەهای هەریەکێک لەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە بە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بلومبێرگ، سەرچاوەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی کوێت توانیویەتی مووشەکی "فاتح-١١٠" بگرێت، بەڵام پاشماوەی مووشەکەکە دوای ڕێگریکردن لە بنکەی ئاسمانی "عەلی سالم" کەوتووە.

بە وتەی مێهر، شارەزایان پاگەندەی ئەو سەرچاوەیە ڕەتدەکەنەوە کە پاشماوەی مووشەکەکە بەر بنکەی عەلی سالم کەوتووە، چونکە کاریگەری پاشماوەی مووشەکەکان ناتوانن هەنگارە قەڵادارەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و بنکەکاجی ئەمریکا بەو جۆرە کاریگەرانە لەناوببەن.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمریکا بنکەیەکی ئاسمانی لەو وڵاتەیان کردۆتە ئامانج.

لە ڕاگەیەندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە: دوابەدوای هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر خاڵێک لە جەرگەی فڕۆکەخانەی بەندەر عەباس بە موشەکێکی ئاسمانی لە بەیانی پێنجشەممەدا، ئەو بنکە ئاسمانییە ئەمریکییەی کە دەستدرێژییەکە لێیەوە سەرچاوەی گرتووە، کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی بەیانی کرایە ئامانج.

سوپای پاسداران هەروەها هێرشەکەی بە "مەترسییەکی جددی" وەسف کرد و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا دووبارە ببنەوە، وەڵامی ئێران "یەکلاکەرەوەتر دەبێت".

Your Comment

You are replying to: .
captcha