بە پشتبەستن بە ئیدارەی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی MQ1 سەر بە سوپای داگیرکەری ئەمریکا چووەتە ناو ئاوەکانی ئێران و بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دوژمنکارانە بووە. دەستبەجێ لەلایەن مووشەکە بەرگرییە ئاسمانییە مۆدێرنەکانی سوپای پاسداران چاودێری کرا و کرایە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.
بەشی بەرگری ئاسمانی سوپای پاسداران هۆشداریدا لەوەی ئاوە نیشتمانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و هەر دەستدرێژییەک بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
Your Comment