٢٨ ئایار ٢٠٢٦ - ١١:٢٢
Source: Mehrnews
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ خراپەیەک بێ وەڵام ناهێڵێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بێ گومان کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ خراپەیەک بە بێ وەڵام ناهێڵێتەوە و درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە نەتەوەی ئێران.

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە:

سوپای تێرۆریستی ئەمریکا، لە درێژەدان بە کردەوە نایاسایی و ناڕەواکانی لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە 10 خاکەلێوەی 1405، بەتایبەتی چەندین حاڵەتی چەتەیی دەریایی لە دژی کەشتییە بازرگانییەکانی ئێران، لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستی لە ناوچەی هورمزگان ئەنجامداوە.

ئەم کارە شەڕانگێزانە، هاوکات لەگەڵ پرۆسەی دیپلۆماسی بەردەوام بە نێوەندگیری پاکستان، جارێکی دیکە بێباکی و پێشێلکاریی دەسەڵاتدارانی ئەمریکای بۆ نەتەوەی ئێران و خەڵکی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران به توندی ئیدانەی ئەم کردەوە دەستدرێژیکارانه دەکات که پێشێلکارییەکی ئاشکرای ماددەی دوو بڕگەیی چواری جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئاگربەستەکەیە و ڕژێمی ئەمریکا به بەرپرس دەزانێت له هەموو دەرەنجامەکانی ئەم کردەوە دەستدرێژیانه .

Your Comment

You are replying to: .
captcha