نەفیشە کوهنەوەرد، پەیامنێری بی بی سی فارسی نووسی، ئاگربڕی لوبنان دەرئەنجامی گوشارەکانی ئێران بوو.
نووسیشی: ئاگربڕ لە لوبنان لەژێر فشاری ئێران و وڵاتانی ناوچەکەدا هاتە ئاراوە، بەڵام ترامپ دەیەوێت بە ناوی خۆیەوە کۆتایی پێبهێنێت.
ئەمەش سەرکەوتنێکە بۆ تاران کە لەگەڵ وڵاتانی وەک تورکیا، قەتەر و پاکستان قسەی خۆی خستۆتە سەر مێز.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەوڵ دەدات ئەم ئاگربڕە بە ئەنجامی دانوستانەکانی خۆی بزانێت، بەڵام پێدەچێت ئەمە دەرئەنجامی فشارەکانی ئێران و وڵاتانی ناوچەکە بووبێت.
هەروەها تۆڕی "i24"ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند: ئێران ئاگربڕی لوبنانی بەسەر ئەمریکادا سەپاند.
تۆڕی "i24"ی ئیسرائیلی لە کاردانەوە بە ئاگربڕی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئەوەی ئێران بەدەستی هێناوە سەپاندنی ئاگربەستە لە لوبنان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئەمریکا.
Your Comment