وتەبێژی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا سپای پاسداران وڵامی هەڕەشەی ترامپی دایەوە سەبارەت بە گەمارۆدانی دەریایی ئێران.
لەوبەیاننامەیەدا هاتووە:
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری لە مافە یاساییەکانی وڵاتەکەمان بە ئەرکێکی سروشتی و یاسایی دەزانن و بەو پێیەش مومارەسەکردنی سەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەماندا مافی سروشتی نەتەوەی ئێرانە.
بەو پێیەش دەستەبەرکردنی ئاسایش لە ئاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە ئیرادە بەردەوام دەبێت و وەک چەندین جار ڕاگەیەندراوە، کەشتییەکانی سەر بە دوژمن مافی تێپەڕین بە گەرووی هورمزیان نییە و نابێت، و کەشتیەکانی دیکەش بە پابەندبوون بە ڕێساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان پێدەدرێت بە تێپەڕین بەناو گەرووەکەدا .
هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیی هەڕەشەکانی دوژمن لە دژی نەتەوەی ئێران و ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەکەمان دوای کۆتایی هاتنی شەڕ، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە ئیرادەوە میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات.
سنووردارکردنی هاتووچۆی کەشتییەکان لە لایەن ئەمریکای تاوانبار لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کارێکی نایاساییە و نیشانەی چەتەی دەریاییە.
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕوونی و بە توندی ڕایدەگەیەنن کە ئاسایشی بەندەرەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان یان بۆ هەموو کەسە یان بۆ کەس نییە.
ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ بەندەرێک لە کەنداوی فارس و دەریای عومان سەلامەت نابێت.
Your Comment