٩ نیسان ٢٠٢٦ - ٠٠:٢٦
Source: Mehrnews
کۆتا قۆناغی هێرشی مووشەکی ئێران چ شوێنێکی کردە ئامانج

بەشی پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئامانجەکانی دوژمنانی ئەمریکا و زایۆنی لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی حیجاز لە ژێر ئاگری سەختی شەپۆلی سەدهەمی ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق چوارەمدا لەناوچوون.

ئێستا، پاسەوانانی دڵسۆزی نەتەوەی ئێران گوێیان لە فەرمانی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی گرتووە و دەستیان لەسەر پەلەپیتکەیە.

جەختیش کراوە هێزە چەکدارەکانی ئێران زە ئەزموونی گەورەی دوو شەڕی سەپێنراو لەگەڵ بەرەی هاوبەشی ئەمریکا و زایۆنیست، ئامادەن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی حیساباتی هەڵەی دوژمندا، حەماسەیەکی گەورەتر دروست بکەن. هاوبەشە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا بە چاوی خۆیان لاوازی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییان بینیوە؛ کاتی ئەوە هاتووە ئەوان وانەیەک فێربن و کۆتایی بە هاوکاری لەگەڵ دوژمنانی ئیسلام بهێنن.

لە کۆتاییشدا وتراوە کە دوژمن هەمیشە فێڵباز بووە و متمانەمان بە بەڵێنەکانی نییە و لە ئاستێکی باڵاتر وەڵامی هەموو دەستدرێژییەک دەدەینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha