سەرەڕای ئەوەی هێزی دەریایی ئێران هۆشداری دابوو کە کەشتیەکان تەنیا بە مۆڵەتی ئێران دەتوانن تێیدا تێپەڕن، بە مۆڵەتی فەرمی هێزی دەریایی ئێران یەکەم کەشتی لە گەرووی هورموزەوە ڕۆیشت .
پێداچوونەوەیەک بە تۆمارەکانی کەشتییەکە دەریدەخات کە کەشتییەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بنکەکەی لە یۆنانیە، هەروەها پێداچوونەوەیەک بە تۆمارەکانی جوڵەی ئەو کەشتییە دەرکەوتووە کە کەشتییەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێرانەوە لە ناوچەکەدایە و لە بەندەر عەباس چاوەڕوانی کرانەوە بوو.
یەکەم کەشتی دوای ئاگربەستەکە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕی و بەرەو بەندهری فەجیرەی ئیمارات ڕۆیشت.
Your Comment