٩ ئازار ٢٠٢٦ - ٢٣:٣٥
Source: Mehrnews
بانگهێشتی گەلی ئێران بۆ بەیعەتی میلیۆنان کەسی لەگەڵ ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی

شۆرای هەماهەنگی بانگەشەی ئیسلامی ئێران بانگهێشتی سەرجەم گەلی وڵاتی کرد بۆ بەیعەت لەگەڵ ئیمامی حازر لە بەردەوامبوونی ڕێگای پیرۆزی ئیمامانی پێشوو.

 لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە داوا لە سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی ئێران، نوخبەکانی زانستی و حەوزە وزانکۆ، فەرهەنگیان و بلیمەتەکان و پیشەوەران ، هونەرمەندان دەکرێت کە بەیعەت بکەنە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران و هەڵبژاردەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری.

داوا کراوە کە کاتژمێر 3ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ی ڕەشەمە خەلک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی وڵات کۆببێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی بەیعەت لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha