مێژوو لەبیری ناکات کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە وڵاتانی ناوچەکەوە دژی وڵاتێکی موسڵمان هێرش کرا.
بەقایی ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ بایەخێک ناداتە وڵاتانی ناوچەکە. هەموو نیگەرانی ئەمریکا پاراستنی ئیسڕائیلە.
وتیشی: هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێ وانە لەم بابەتە بگرن. داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین کە ڕێگە نەدەن وڵاتیان لە لایەن ئەمریکاوە بەکاربهێنرێت.
جەختیشی کرد کە لە ئیستادا هەموو هەوڵمان بەرگری لە وڵاتمانە و ئامانجی ئەمریکا سەبارەت بە دزینی سەرچاوەکانی وزە بۆ هەموان ئاشکرایە.
Your Comment