کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەدەن.
فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان24 ڕایگەیاند: لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باش هەیە و بەنیازین پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین و پلانی جۆراوجۆر لەو بارەوە لەبەرچاو دەگرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای مانگی ڕەمەزان کار لەسەر فایلی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن و پەرەی پێدەدەن.
هەروە ها ڕایگەیاند: ان شاءالله ئاکامی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا باش دەبێت.
Your Comment