٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ١١:٣١
Source: Mehrnews
کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا باش دەبێ

کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر رایگەیاند: لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

 کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەدەن.

فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کوردستان24 ڕایگەیاند: لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان باش هەیە و بەنیازین پەرە بە پەیوەندییەکان بدەین و پلانی جۆراوجۆر لەو بارەوە لەبەرچاو دەگرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای مانگی ڕەمەزان کار لەسەر فایلی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن و پەرەی پێدەدەن.

هەروە ها ڕایگەیاند: ان شاءالله ئاکامی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا باش دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha