سەید عباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری ئێوارەی ئەوڕۆ(چوارشەممە 6ی ڕەشەممە) بۆ بەشداری لە خولی سێهەمی دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا کە بڕیارە بەیانی (پێنجشەممە) بەڕێوە بچێت، بەرەو شاری ژێنێڤ وەڕێکەوتن.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لەو سەفەرە، ڕایگەیاند: ئێران بەپێی ڕێککەوتنەکان لە خولەکانی پێشوودا، بە ورەیەکی پێداگرانە و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە لە زووترین کاتدا، گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا لە ژێنێڤ دەست پێدەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند: ڕێککەوتن مسۆگەرە، ئەگەر لایەنی بەرامبەر تەرکیزی بخاتە سەر گفتوگۆ و دیپلۆماسی لە یەکەمایەتیدا بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەفدی یاوەری ئێوارەی ئەوڕۆ بەرەو شاری ژێنێڤ بۆ بەشداری لە خولی سێهەمی دانوستانە ناڤۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا وەڕێکەوتن.
Your Comment