پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە 8 کەس لە ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستی لە سەر سنوورکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران و سەر بە شاندێکی تەکفیری و سیخۆڕیی بیانی، لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە لایەن سەربازانی نهێنیی ئیمام زەمان لە ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی سیستان و بەلووچستان، بە هاوکاریی هێزەکانی قەرارگای قودس و ئینتزامیی ئەو پارێزگایە، دەستگیر کران و 3 تیرۆریستیش لە شەڕ و پێکدادانەکان، کوژران.
شایانی باسە لە شوێنی خۆهەشاردانی ئەو تیرۆریستانە ژمارێکی بەرچاوی چەکی جەنگیی وەک ئارپیجیی 7، چمکی ئەمریکیی ئێم 4ی دەوڵەمەند بە دووربینی شەوبینی، چەندین قەوارە چەکی کلاشینکۆفی نارنجەکهاوێژ، کۆڵت و کەرەسەی دەنگبڕی و گولە و... دەستی بەسەردا گیرا.
هێز ئەمنییەکانی ئێران دوای بۆسەنانەوە لە ئەندامانی تۆڕێکی تیرۆریستیی سەربەخۆ لە سەر سنوورەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، توانیان 11 کەسیان بکوژن و دەستگیر بکەن.
Your Comment