کۆمەڵێک لە ڕووناکبیران، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکانی بەناوبانگ بە بڵا کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش، داوای پاڵپشتی بەپەلە لە ئەزموونی دیمۆکراتیکی ڕۆژئاوا دەکەن و هۆشداریان داوە کە ئەو پڕۆژە سیاسی و کۆمەڵایەتیە بەرەوڕووی مەترسی جیدی بووەتەوە.
هەروەها هاتووە کە بەرگری لە ڕۆژئاوا بکەن: ئێمە لە پاڵ شۆڕشی دیمۆکراتیکی کوردستانی سووریا دەکەین، جەختی کرد کە ئیدارەی خۆسەر نزیک بە ١٤ ساڵی ڕابردوو نموونەیەک لە سەر بنەمای کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیک، ڕێبەری ژنان، مافی کەمینەکان و پێکەوەژیانێکی چەند ئێتنیکی لە ناو شەڕی سووریای پێشکەش کردووە.
واژۆکەرانی ئەو بەیاننامەیە هۆشداریان داوە کە دوای شکستی دانوستانەکان لە نێوان حکومەتی کاتی و ئیدارەی خۆسەر هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب دەستی پێکرد و بووە هۆی ئاوارەیی لانیکەم ١٥٠ هەزار کەس و هەروەها دەستگیری بەربڵاو و توندوتیژی ڕەگەزی و هتد. لە ئەو چوارچێوەیەدا ڕێککەوتنی ئاگربڕی ٣٠ جوون لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و دیمەشق، داهاتووی پێکهاتەی ئیدارەی خۆسەری خستووەتە مەترسیەوە.
واژۆکەران داوایان لە حکومەتە دیمۆکراتیکەکان و ناوەندە نێودەوڵەتیەکان کردووە کە ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی بناسێن و هێرشەکان بۆ سەر کوردستانی سووریا ئیدانە بکەن و لەسەر ناسینەوەی شوناس و مافی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە دەستوور داکۆکی بکەن و گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی کۆبانێ.
Your Comment