نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک هەوڵ بۆ کردنەوەی ڕێگاکانی چوون بۆ شاری حەسەکە، دەسپێکردنەوەی سەفەری زەوینی نێوان حەسەکە و دیمەشق، چالاک کردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ و ئازادی ژمارەیک کەس دراوە تا ڕەوتی ژیان و چالاکیە ئابووریەکان ئاسان بکرێتەوە.
نوورەدین ئەحمەد پاریزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە ڕۆژی شەممە تیمێکی تەکنیکی لە دیمەشقەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی چالاکیەکانی کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قامیشلۆ دەنێردرێن تا ئەو فڕۆکەخانە دووبارە چالاک بکرێتەوە و ئامادەی پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بکرێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ژمارەیک کەسی دەستگیر کراو ئازاد دەکرێن و سەفەرە زەوییەکان لە نێوان حەسەکە و دیمەشق دەست پێدەکاتەوە هەتا پێوەندی و هاتوچۆ و چالاکیە ئابووریەکان ئاسانتر ببێتەوە.
Your Comment