شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، لە نامەیەکدا بۆ عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، بە ئاماژە لە سەر ڕۆڵی ئێران لە پاڵپشتی بەرخۆدان و گەلی فەلەستین جەختی کرد کە حزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی ئەم دواییە سەرەڕای شەهادەتی فەرماندە و خەسارە بەەبڵاوەکان، توانیویە دوژمن لە گەییشتن بە ئامانجەکانی شکست بدات.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا هەروەها بە ئاماژە بە بەرخۆدانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر شەڕ و گەمارۆ سەپێندراوەکان لە ماوەی ٤٧ ساڵی ڕابردوو، لەوانە شەڕی سەپێندراوی عێراق و شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، ئەو خۆڕاگریەی نیشانەی ڕیشەدار بوونی شۆڕشی ئیسلامی و شیاو بوونی گەلی ئێران وەسف کرد و دەسخۆشی لە گیانفیداییەکانی سپای پاسداران و هێزە سەربازی و ئەمنیەتییەکانی ئێران کرد.
شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، لە نامەیەکدا بۆ عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، ئاماژەی دایە سەر ڕۆڵی ئێران لە پاڵپشتی بەرخۆدان و گەلی فەلەستین.
Your Comment