یەک مانگ دوای پێکدادانە توندەکانی لە نێوان هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هێزە حکومیەکانی سووریا ، نزیک بە ٩٠ لەسەد لە دەیان هەزار دانیشتوویەک کە ناچار بە بەجێ هێشتنی ماڵەکانی خۆیان بوون، گەڕاونەتەوە بۆ گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە و بەنی زەید کە بە پێی ئەوەی کە لە ئەو وڵاتە ئاوارەیی چەندین ساڵ دەخایێنێت، گەڕانەوەیەکی کەم وێنە بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەسۆشەیتێد پرێس، یەک مانگ دوای پێکدادانە توندەکان لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، نزیک بە ٩٠ لەسەد لە دەیان هەزار ئاوارە کوردەکان گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.
Your Comment