١٥ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٥٧
Source: Mehrnews
گواستنەوەی گوماناوی هەزاران تیرۆریستی سووری بۆ عێراق

چالاکێکی سیاسی عێراقی گواستنەوەی هەزاران تیرۆریستی داعشی لە سووریاوە بۆ ئەو وڵاتەی خستە بەر ڕەخنەوە.

عەمار تەمیمی چالاکی سیاسی عێراقی جەختی کرد کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی ئەو وڵاتە ژمارەی تیرۆریستە گواستراوەکان لە سووریاوە بۆ عێراق گەییشتووەتە زیاتر لە 5 هەزاران کەس و زۆربەیان هاووڵاتی سووریان.
ناوبراو زیادی کرد: بۆچی ئەبێت تیرۆریستە سووریاییەکان بگوازرێنەوە بۆ عێراق؟ ئەو ئۆپراسیۆنە بە پاڵپشتی ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە.

هەروەها وتیشی گواستنەوەی سەدان تیرۆریستی مەترسیداری هاووڵاتی دەرەکی بۆ عێراق لە جیاتی گواستنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان جێگای پرسیارە. سیستەمی دادوەری عێراق ئەبێ لێپرسینەوەیان لێ بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha