١٢ شوبات ٢٠٢٦ - ٢٣:٥٥
Source: Mehrnews
ئاژاوە کەوتە کابینەی ئەردۆغان

پاش وەلانرانی لەناکاوی وەزیرانی ناوخۆ و دادی تورکیا، شیمانەکان باس لە وەلانرانی وەزیرانی "خێزان و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان" و "کار و دابین‌کاری کۆمەڵایەتی" لە کابینەی ئەردۆغاندا دەکەن.

 پاش وەلانرانی یێڵماز تۆنچ و عەلی‌یێرلی‌کایا، وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا و دانرانی ئاکین گورەلک و مستەفا چێفتچی لە بری ئەوان، پرسی درێژەداربوونی ئەو ئاڵۆگوڕییانە لە کابینەی ڕەجەب تەیبە ئەردۆغان لە ناوەندە سیاسییەکانی ئەنقەرەدا بەرز بۆتەوە و گومانەکان باس لە گۆڕان و لابرانی دوو وەزیری تر دەکەن.
فاتح ئاتیک، هەواڵنێری کەناڵێ تگرت هابەر، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: گۆڕانکاریی ناو کابینەی ئەردۆغان لەپێناو چاکسازی و بەپێی وەسیتی خەڵکی تورکیا بووە و لەمناوە بە هۆی گوشار و چاوەروانیی گشتی، وەزارەتخانەکانی ناوخۆ و داد لە یەکەمایەتیی ئاڵوگۆڕیدا بوون. بەڵام پێشبینی دەکرێت کە ئەردۆغان لە داهاتوودا، کەسانی نوێ بۆ دوو وەزارەتی "خێزان و خزمەتە کۆمەڵایەتییەکان" و "کار و دابین‌کاری کۆمەڵایەتی" دیاری بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha