١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ٢٣:٤١
Source: Mehrnews
هاکان فیدان: ڕۆڵی مووساد لە نارەزایەتیەکانی ئێران/ یەکگرتوویی تورکیا و ئێران هەمبەر تیرۆریزم

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر بە ئاماژە بە هەوڵی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی چییەتی ناڕەزایەتیەکانی ئێران، لەسەر یەکگرتوویی ئەنقەرە و تاران لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم جەختی کرد.

گرووپی نێودەوڵەتی: هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانە لەگەڵ هەواڵنێرانی تورکیایی و نێودەوڵەتی کە لە شاری ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو، سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ئێران و دەستێوەردانی وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئیسرائیل لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: مۆساد بە شێوەی ئاشکرا لە گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانی ئێران دەستێوەردان دەکات و خۆشی ئەو بابەتە نکۆڵی ناکات. ئێمە شایەتی هەوڵی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی چییەتی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران بووین. بەڵام سەرەڕای ئەوە هیوادارین کە دەوڵەتی ئێران کێشە ناوخۆییەکان بە زوویی چارەسەر بکات و ئیزنی دەستێوەردانی دەرەکی نەداتە هێزە دەرەکیەکان.

فیدان لە درێژەدا ئاماژەی دایە سەر هاوکاری ئێران و تورکیا لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و جۆی هاوکاری ئەنقەرە و تاران لە ئەگەری هاتنی گرووپە تیرۆریستیەکان لە باکووری ڕۆژاوای ئێران بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی و زیادی کرد: ئێمە لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم هەمیشە لەگەڵ ئێران یەکگرتوو بووین و ئەو یەکگرتووییە درێژەی دەبێت. هیوادارین کە ئاسایشی ئێران هیچکات نەگاتە ئاوەها قۆناغێک.

وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەنقەرە هەمبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا لە ئێران و جۆری سیاسەتی ئەنقەرە بە پێی پاڵپشتی تورکیا لە شەڕی 12 ڕۆژە لە ئێران جەختی کرد: لە ڕوانگەی ئێمەوە، باشترین ڕێگا بۆ چارەسەری کێشەکان، بەدڵنیاییەوە دانوستان و دیپلۆماسیە. ئێمە بە ئەمریکاش دەڵێین کە ڕێگاچارەی یەکلایی نە شەڕ و هێرشی سەربازی، بەڵکوو دانوستانە. هەوڵی ئێمەش لە درێژەی گفتوگۆ لە نێوان دوو لایەنەکەیە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha