محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دیداری فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و وەفدی یاوەری، وێڕای نرخاندنی ڕەوتی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی عێراق، وتی: لە کاتێکدا ڕژیمی زایۆنی بەدوای لاوازکردنی وڵاتانی ناوچەیە، قووڵبوونوەی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا، کاریگەریی ئیجابی لە سەر تەکووزیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی دادەنێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە دەستێوەردان و هاندانی ڕاستەوخۆی بشێوییەکانی ئەمدواییەی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، وتیشی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاشکرا بەڵێنیی ناردنی یارمەتیی بە ئاژاوەگێڕان دەدا و هەر بۆیە دەستەودایرەکانی لە ناوخۆ دەستیان دایە هەڵمەتی تیرۆریستی، بەڵام لە ماوەی 48 کاتژمێردا بە دابڕانی خەڵکی لە ڕیزەکانی ئەوان، شکستیان هێنا.
قالیباف ئەو هەڵمەتە تیرۆریستییانەی زۆر لە هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی سووریا و عێراق تۆندئاژۆیانەتر وەسف کرد و ڕایگەیاند: هێزی ئەمنیی ئێران خێرا بەرهەڵستی ئەو هەڵمەتانە بۆوە و سەرکردەکانیانی دەستگیر کرد و بەمشێوە دوژمنان لەو شەڕەشدا شکستیان هێنا.
Your Comment