مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند: پێوەندی ئێمە لەگەڵ دراوسێکان لە زۆر بوار چ لە بواری زانستی، چ فەرهەنگی و چ ئابووری گەشەی کردووە و سەرەڕای هەموو کێشەکان پێوەند نێودەوڵەتیمان زیادی کردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی کە ڕۆژاواییەکان پێیان وابوو کە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران، دەسەڵات دەڕووخێت. بۆچی نەڕووخا؟ سەرجەم لێکدانەوەکانی ئەوان ئەوە بوو کە ئەگەر ئەوان هێرش بکەن، خەڵک دەڕژنە سەر شەقام، کێشە سەرهەڵدەدات، بژێوی خەڵک تووشی کێشە دەبێت و پرسی جیاوازی خزمەتگوزاری تووشی کێشە دەبێت.
هەروەها ڕاشیگەیاند: ئێمە بە هەموو توانمانەوە، کێشە و گەمارۆ و گوشارەکان شکست دەدەین و ئەوان ناتوانن ئێمە ببەزێنن.
پزشکیان وتی: بە بڕوای من لە شەڕێکی تەواو لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەورووپاداین، ئەوام نایانەوێت وڵاتی ئێمە سەربەخۆ بێت، ئەم شەڕە زۆر خراپتر لە شەڕی عێراق لەگەڵ ئێمەیە. چونکوو هەم پێچراوترە و هەم سەختتر.
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی دەسخۆشیەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانەکانی ئەم دواییە لە ناوبراو و دەوڵەتەکەی وتی: سپاسیان دەکەم و ئەگەر پشتیوانی و ئامۆژگارییەکانی ئەوان نەبوایە بێ گومان لەگەڵ کێشەی بەربڵاو بەرەو ڕوو دەبووینەوە.
Your Comment