٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣١
Source: Mehrnews
هۆکارەکانی شکستی ڕەوتی ئاشتی نێوان کورد و تورکیا

هەر جارێک کە هیواکان بۆ کۆتایی شەڕ لە نێوان تورکیا و کورد زیاد دەبێتەوە، نموونەیەکی ئاشنا دووپات دەبێتەوە: ئاگربڕ رادەگەیێندرێت، گفتوگۆ دەست پێدەکات، بەڵام لە کۆتاییدا بەهۆی ئەنجام نەدانی چاکسازی سیاسی و دەستەبەری دیمۆکراتیک، ڕەوتی ئاشتی هەڵدەوەشێتەوە و پرسی کورد جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە.

زیاتر لە 50 ساڵە، عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر پاگەندەیەکی نەگۆڕ جەختی کردووە: پرسی کورد لە تورکیا نە پرسێکی ئەمنیەتی بەڵکوو پرسێکی سیاسیە بۆیە پێویستی بە ڕێگاچارەیەکی سیاسیە و چەندین جار هەوڵ دراوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەری پرسی کورد لە ئەو وڵاتە بەڵام هیچکات سەرنەکەوتووە و دوایین هەوڵیش لە 27 ی فێڤریەی 2025 درا و تێیدا ئۆجالان خوازیاری ڕێککەوتنێکی سیاسی بوو، کاردانەوەکان بە ئەو بانگهێشتە ناهاوسانیەتی ئاشنای دەرخست: ئەنقەرە لە ڕێگاچارەی زیاتر لە چوارچێوەی ئەمنیەتی و چەک داماڵین پێشوازی کرد، لە حاڵێکدا کە بزووتنەوەی ئازادی خوازی کوردستان لە پرسێکی هاوپەیوەند بە ماف، بە فەرمی ناساندن و بووژانەوەی دیمۆکراتیکی کۆماریی وەسف دەکرد.


بانگهێشتێک کە ئەوەی کە ویتسرا، بیسترا

پەیامی ئۆجالان لە فێڤریەی 2025 بە وردبینیەکی زۆرەوە نووسرابوو و هاوکات سێ بەردەنگی هەبوو. بۆ پەکەکە، ئەو پەیامە بانگهێشتێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکدارانە و بەڕێوەچوونی کۆنگرەیەک بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراو و گۆڕینی بە بزووتنەوەی سیاسی سڤیل بوو. بەردەنگی دیکەشی تورکیا بوو و تێیدا داوای چاکسازی مافی و سیاسی پێویست بۆ سەقامگیری حکومەتێکی دیمۆکراتیک و گشتی گیر سەبارەت بە شوناسی کوردی بوو و بۆ کۆمەڵگا بانگهێشت بۆ بەسیجی سیاسی بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک دەهاتە ئەژمار.

بەم حاڵەوە، ڕووماڵی مێدیایی بەتواوەتی لەسەر یەکەم تەوەر بوو. چەکدانان بووە مانشێتی هەواڵەکان و دیمۆکراتیزاسیۆن بەرەو پەراوێز برا.

ئەو بیستنە هەڵبژاردنیە، دەستبەجێ لە کاردانوەی فەرمیش رەنگی دایەوە. ئەردۆغان لە بەرچاوگەی دانانی چەک لەلایەن پەکەکەوە پێشوازی کرد، بەڵام بە ئەنقەست خۆی بوارد لە هەر جۆرە ئاماژەدانێک بە مافی سیاسی کوردەکان. تەنیا چەند ڕۆژ دواتر، ناوەرۆکی قسەکانی بەرەو هەڕەشە ئاشناکانی ڕابردوو وەکوو مشتی ئاسنینی تورکیا هەر ئامادەیە و ئەگەر دەستی دەوڵەتی ڕەت بکرێتەوە، ئۆپراسیۆنی سەربازی تا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست درێژەی دەبێت. ئەو دووفاقەییە ئاشکرا بوو. ڕەوتی ئاشتی کە لەسەر خۆبەدەستەوەدانی تاک لایەنە دانرابوو، چەک دانانی بێ دیمۆکراتیزاسیۆن قەت ڕەوتی ئاشتی نییە.

وەڵامی پەکەکە

کاردانەوەی پەکەکە بە بانگهێشتەکەی ئۆجالان خێرا جێبەجێ کرا وئاگربڕەکە قبووڵ کرا. هاوکات مەرجگەلێکی سیاسی ڕوون هێنرایە پێشەوە: بە فەرمی ناساندنی شوناسی کوردی، کۆتایی هێنان بە سیاسەتی هاوشێوە کردن و دەستەبەر کردنی مافی بۆ هاوبەشی سیاسی.

پەکەکە بە مەرجی دەستەبەر کردنی سیاسی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەیی و کۆتایی هێنان بە شەڕی چەکدارانەی دا و چەند شەڕڤان لەە ڕێوڕەسمێکدا چەکەکانیان سووتاند. بەڵام ئەزموونە پێشووەکان نیشانی دابوو کە نیازپاکی تاک لایەنە وەڵامی بەرانبەر ناگرێتەوە. ئەو بیرە مێژووییە، ڕەشبینیەکی قووڵی سەبارەت بە ئامانجەکانی حکومەت پێک هێناوە.

ئێسلۆ: بەشداری بە بێ بەرپرسیارێتی

لە نێوان ساڵانی 2008 هەتا 2011، دیدارەگەلێکی شاراوە لە ئێسلۆ لە نێوان بەرپرسانی باڵای پەکەکە و بەرپرسانی هەواڵگری تورکیا بە ناوبژیوانی نرویژ و سویسڕا بەڕێوە چوو. ئەو گفتوگۆگەلە نیشانەگەلێک لە دەستخستنی ڕێککەوتن هەبوو، بەڵام نەبوونی خاونایەتی لە سیاسی لە لایەن تورکیاوە هە رلە بنەڕەتەوە لاوازی کردەوە. ئەنقەرە ڕەوتەکەی سپاردە دەستی دەزگای هەواڵگری، پەرلەمانی وەلانا و خۆی بوارد لە پێکهێنانی چوارچێوەیەکی مافی. کاتێک کە ئەردۆغام لە ساڵی 2011 پاڵپشتی سیاسی خۆی وەرگرتەوە، دانوستانەکان دەستبەجێ هەڵوەشایەوە و ڕواڵەتی بوونی بەڵێنەکانی دەوڵەت دەرکەوت.

ئیمرالی: داکۆکی بە بێ سەربەخۆیی

دوای ئۆسلۆ، دانوستانەکان دەستی پێکردەوە بەڵام لە چوارچێوەیەکی جیاوازدا. لە نێوان ساڵانی 2013 هەتا 2015 گفتوگۆکان ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆجالان لە ئیمرالی ئەنجام درا و نوێنەرانی کورد ڕۆڵیان گێڕا. ئەو گۆڕانە ڕۆڵە، ئۆجالانی وەکوو لایەنی سەرەکی دانوستانەکان سەلماند، بەڵام لە چوارچێوەی سنوورداریەکی چڕدا بوو چونکوو دیدارەکان تەنیا بە مۆڵەتی دەوڵەت و لە کاتی سنووردار و لەژیر چاوەدێری تەواو بوو. بەم حاڵەوە، ئۆجالان هەوڵی دا ڕەوتەکە بەرەو پێش ببات. پەیامی نەورۆزی 2013 ناوبراو کۆتایی شەڕی چەکدارانە و دەسپێکی سیاسەتی دیمۆکراتیکی ڕایگەیاند. هێزەکانی پەکەکە کشانەوە و بۆ ماوەیەکی کورت، شەڕ راگیردرا.

بۆچی ئاشتی شکستی هێنا

پێنج هۆکاری تێک ئاڵاو ئەو شکستە شی دەکاتەوە:

یەکەم: دوولایەنەکە ئامانجی کۆتایی نەسازینەکەیان شوێنگیری دەکرد. ئۆجالان و بزووتنەوەی ئازادی خوازی کوردستان خوازیاری حکومەتی دیمۆکراتیک لەسەر بنەمای هاووڵاتی چەند ڕەهەندی، کۆمەڵگای مەدەنی بەهێز و چاکسازی پێکهاتەیی بوون. لە بەرانبەردا، پارتی داد و گەشە پرسەکەی بۆ تیرۆریزم و گەشە نەکردنی ناوچەیی هێنایە خوارەوە و دانوستانەی بە چەک دانان و بەڕێوەبەرایەتی ئابووری سنووردار کردەوە.

دووهەم، لێکدانەوە هەڵبژاردنیەکان دیاریکەر بوو، گفتوگۆکان نەیتوانی دەنگی کوردەکان بۆ پارتی دەسەڵاتدار دەستەبەر بکات. لە باتی ئەوە هەدەپە لە جوونی 2015 سەرکەوتنێکی نەتەوەیی بەدەست هێنا و زۆرینەی پەرلەمانی ئەردۆغانی لەناو برد. لە ئەو ڕوانگەوە، گفتوگۆکان وەکوو ڕیسکێکی سیاسی هێنرایە ئەژمار.

سهێمە، گۆڕانکاری ناوچەیی ڕۆڵی هەبوو. پەکەکە و لقی سووریاییەکەی بەهۆی ڕۆڵیان لە شکستی داعش ڕەوایی نێودەوڵەتی بەدەست هێنا؛ کارێک کە ئەنقەرەی نیگەران کرد و ڕوانگەی لە سەر تەوەری ئاسایشی تۆکمە کردەوە.

چوارەم، ڕەوتەکە بێ دەستەبەرکاری بنەڕەتی بوو. پەرلەمان وەلا نرا، هەموو شتێک بەسرایەوە بە ورەی دەوڵەتەوە و هیچ دەستەبەرکاریەکی لایەنی سێهەم لە ئارادا نەبوو.

پێنجەم، دانوستانەکە وردە وردە بووە ڕێگایەکی هەاڵگری. دەوڵەت ناسینێکی وردی لە پێکهاتەی سیاسی و لۆجستیکی بەدەست هێنا؛ زانستێک کە دواتر لە ئۆپراسیۆنە دژە شۆڕشەکاندا بەکار هێنرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha