٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٩
Source: Mehrnews
وەڵامی ئێران بۆ نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی:پێشوازی لە هەر دانوستانێکی دادپەروەرانە و مانادار دەکەین.

 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سناپبەک و پرسی گەمارۆکانی سەر ئێران وتی: پێشوازی لە هەر دانوستانێکی دادپەروەرانە و مانادار دەکەین.

ئیرەوانی ڕایگەیاند: پێداگری لەسەر سیاسەتی بەناو "پیتاندنی سفر" بەتەواوی پێچەوانەی یاسایە.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکییەکان بەدوای دانوستانێکی دادپەروەرانەدا نین.

ئیرەوانی وتی: ئەمریکییەکان بەنیازن مەبەستی پێشوەختە دیاریکراوی خۆیان بەسەر ئێراندا بسەپێنن.

جەخەیشی کرد کە ئێران ڕێگە نادات لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا باجی لێبسێنن.

هەروەها نوێنەری ئێران وتی: دەبێ ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی هەنگاو بنێنن بۆ بەدیهاتنی متمانە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha