دوێنێ سێ شەمە ٢ی ڕێبەندان بەشێوەیەکی لەناکاو، ئـێران هەناردەی گازی سروشتی بۆ عێراق راگرت و تاوەکوو ئێستا هۆکاری راگرتنەکە روون نییە.
عادل کەریم، بریکارى وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە، لەلایەن ئـێرانەوە ئاگادارکراینەوە کە هەناردەی گازی سروشتی بۆ عێراق رادەگیرێت.
وتیشی، تا ئێستا هۆکاری راگرتنی هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق نازانین و لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا لە پەیوەندیدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
شیاوی ئاماژەیە کە لە زستاندا بە هۆی ساردی کەشوهەوا ڕێژەی بەکارهێنانی گازی سروشتی لە ئێران زۆر بەرز دەبێتەوە بە تایبەت لە ناوچەکانی ڕۆژاوا و باکووری ڕۆژاوا بە هۆی شاخاوی بوون و ساردیەوه کە ڕەنگە کێشەی تەکنیکی دروست بکات.
Your Comment