٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٠
Source: Mehrnews
هاکان فیدان هێرشی کردە سەر شەڕڤانانی کورد لە سووریا

وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا لە دیمەشق، هێزەکانی کوردی سووریای بە سەرەکی‌ترین ئاستەنگی بەردەم گفتوگۆی سیاسی و سەقامگیریی ئەو وڵاتە زانی.

هاکان فیدان لە پریس کۆنفڕانسی هاوبەشی لەگەڵ ئەسعەد شیبانی، هاوتای سووریی لە دیمەشق، بە ئاماژە بەوەیکە گفتوگۆکان لەبارەی پرسە ئەمنییەکانی ناوچە و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیریی سووریا بووە، سەقامگیریی سووریا بە مانای سەقامگیریی تورکیا لێکدایەوە.

فیدان هەروەها هێزەکانی کوردی سووریا بە کەم مەیل‌بوون بە پێشخستنی ڕێککەوتنەکان تۆمەتبار کرد و وتی: هاوئاهەنگیی هەندێک لایەنی ئەو گرووپە لەگەڵ ئیسرائیل، ئاستەنگێکی گرینگە لە بەردەم دانوستانیان لەگەڵ دیمەشق.

وەزیری دەرەوەی تورکیا هاوکات هێزەکانی کوردی سووریای بە سەرەکی‌ترین ئاستەنگی بەردەم گفتوگۆی سیاسی و سەقامگیریی ئەو وڵاتە زانی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha