٢٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:١٥
Source: Mehrnews
پاشهاتی شەڕی هەسەدە و ڕژیمی جۆلانی بۆ خەڵکی سووریا ؟

ڕۆژنامەی نەیشنەڵ لە ڕاپۆرتێکدا بەپێی ڕانەپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچی نێوان هەسەدە و دیمەشق، پێشبینی هەڵگیرسانی شەڕێکی قورسی لە نێوان کوردی سووریا و هێزەکانی جۆلانی دەکا و دەڵێ قوربانیانی سەرەکیی ئەو دۆخە خەڵکی مەدەنی ئەمبەر و ئەوبەری فوراتە.

 بەشی نێودەوڵەتی: پاش زیاتر لە یەکساڵ لە ڕووخانی دەوڵەوتی بەشار ئەسەد، درێژترین هێڵی شەڕ و ململانێی بەجێ‌ماوە لە سووریا بە درێژایی ڕووباری فورات بەردەوامە و هەڵپەسێرانی ڕێککەوتنی ئاوێتەبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) لە ئەرتەشی سووریا، بۆتە هۆی درێژخایاندنی ناهێمنی، شەڕی پەرتەوازە و سەرلێ‌شێوایی هەزاران خەڵکی مەدەنیی دانیشتووی ئەو ئاقارە.

لەوبەری ڕووبارەکە، هەسەدە بە سەرکردایەتی کوردەکان وەستاوە، کە ئەگەرچی بە هۆی پێشڕەویی هێزەکانی دەوڵەتی نوێ ئەو هێڵە بەرەو ڕۆژهەڵات شوێن‌گۆڕکێی کردووە، بەڵام هێشتاش لەوێ جێگرن. لە بەرامبەردا لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی نوێ لەوبەری ڕووبارەکە، بازگەکانی پشکنین لە نێوان گرد و باخەکانی زەیتوونی خەفسە، بەجۆرێک سنوورێکی هێمایینی لە نێوان هەر دوو لا ساز داوە.

بەوەشەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی لە ماوەی دیاری‌کراوە بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان هەسەدە و دیمەشق بۆ ئاوێتەکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ل ئەرتەشی سووریادا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەکی لەوبارەیەوە هەڵنەگیراوە و ناکۆکییەکان دەگەڕێنەوە بۆ یەکلانەبوونەوە لە چۆنیەتی ئاوێتەکردن؛ دیمەشق خوازیاری دابەش‌کردنی پەرتەوازەی هێزەکانی هەسەدە لە یەکینەکانی ئەرتەشی سووریایە، لە کاتێکدا کە ئەو هێزانە جەختیان لە پاراستنی یەکپارچەیی یەکینەکانی خۆیانە.

هاوکات شەڕی پەرتەوازەی، بەتایبەت لە هاوێری بەندئاوی تەشرین بەردەوامە و هندێک بەرپرسی خۆجێی دەوڵەتی سووریا، هێزەکانی هەسەدە بە تێکدان و خۆدزینەوە لە ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن: ئەوان[هەسەدە] هێشتاش سەنگەر چێ دەکەن و هێز وەردەگرن و ناوچەکانی ئێمە دەکەنە ئامانج.

لە بەرامبەردا هەسەدە دەوڵەتی ناوەندی بە بەرپرسی تەشەنەی شەڕەکان دەزانێت و ڕایگەیاندووە کە دوو کەس لە هێزەکانی لەم حەوتەیەدا لە تەقینەوەیەک بە هۆی درۆنی هێزەکانی جۆلانی بریندار بوونە و هەر بۆیە مافی خۆیەتی "وەڵامێکی ڕەوا" بەو هێرشانە بداتەوە.

تورکیا؛ ئەکتەرێکی دیاری‌کەر

ئەگەرچی هەسەدە هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکا لە شەڕی داعشە، بەڵام تورکیا ئەو هێزانە بە لقێکی پەکەکە دەزانێت و وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەیانناسێت و پێویستە لەپێناو ئاشتی ناوخۆیی تورکیادا هەڵوەشێنەوە. کەچی هەسەدە ئەو تۆمەتە ڕەت دەکاتەوە و خۆی بەجودا لە پەکەکە دەزانێت و مل بە چەکدانان نادات. ئوە لە کاتێکدایە کە هاکان فیدان لە لێدوانەکانی لەمدواییەدا دیسان هەڕەشەی لێ کردوون کە "تاقەتی ئەنقەرە لە هەسەدە بەسەرچووە".

مەنبەج پاش هەسەدە؛ ناڕەزایەتی و چاوەروانی

شاری مەنبەج لە دیسامبێری پارەکەوە لە بندەستی هەسەدەدا نەماوە و بەوەشەوە نیشانەگەلێکی وەک دەستپێڕاگەیشتن لە ڕێگەی تونێلی سەربازییەوە، ئاماژە بە مانەوەی دەسەڵاتی ئەو هێزانە لەو شارەدا دەکەن. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەشێک لە خەڵکی مەنبەج دژی هێژمۆنیی هەسەدە بەسەر سەرچاوە سروشتییەکان و پێداگرییان لە سیستەمی لامەرکەزییە.

تێچووی مرۆیی بەربستی سیاسی

درێژەی ناسەقامگیری، ژیانی خەڵکی مەدەنیی تەواو خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆی و ئو خێزانانەی کە لە ماوەی شەڕەکان لە ساڵی ڕابردووەوە لە گوندی ئەبووقەلقیل، ئاوارە بوونە، هێشتاش لە دۆخێکی کاتی و نەگونجاودا دەژین.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەپەنای شەڕەکان، هێرشە تیرۆریستییەکانیش سێبەری بە سەر ژیانی ئەو خەڵکەدا خستووە و بۆ وێنە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلکی بۆمب‌ڕێژ کراوە لە فێڤرییەی ڕابردوودا لە نزیکی مەنبەج، لانی‌کەم 20 کوژراوی لێ کەوتەوە و ئەو دیمەنە هێشتاش لە زەینی ئەو خەڵکەدا نەسڕاوەتوە.

دوورنوێنی ئاشتی

سەرەڕای شەڕ و ناکۆکییەکان، بەرپرسانی خۆجێی بەردەوام جەختیان لە ئامادەیی هاوکاری لەگەڵ هێزە کوردەکان لە ئەگەری ئاوێتەبوون کردووە و هەڵمەتەکان بۆ کرانەوەی قوتابخانە و بینا دەوڵەتییەکان لە مەنبەج، نیساندەری هەوڵێک بۆ گەڕانەوە سەر ژیانی ئاساییە. دیارە داواکاریی دانیشتووانی خەڵکی ناوچە سنوورییەکان، شتێکی زۆر نییە و ئەوان تەنیا ژیانێکی ئاشتەوایی و بەری لە شەڕ و گوللەیان دەوێ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha