٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٢١
Source: Mehrnews
پشت پەردەی پێشنیاری نوێی دیمەشق بە کوردەکان

دیمەشق بە پێشکەش کردنی گەڵاڵەی ڕێکخستنی هێزەکانی هەسەدە لە چوارچێوەی سێ لەشکر، لە کردەوەدا بەدوای شکاندنی هێز و کۆنترۆڵی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزانەیە؛ گەڵاڵەیەک کە زیاتر لە ئەوەی کە ڕێگاچارە بێت، ئەزموونێکی پڕ لە مەترسی سیاسی - ئەمنیەتی دێتە ئەژمار.

 حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە لە سەروبەندی کۆتایی مۆڵەتی جێبەجێ کرانی ڕێککەوتنی 10ی مارس، دانوستانەکانی خۆیان زیاد کردووەتەوە بەڵام ئەگەری دەستخستنی ڕێککەوتنێکی کۆتایی بۆ ئاوێتە بوونی تەواو لە چرکە کۆتاییدا هێشتا هەر کەمە. هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی داوە کە دیمەشق پێشنیارێکی داوەتە هەسەدە کە بە پێی ئەوە، ئەو هێزە دەتوانێت 50 هەزار شەڕکەری خۆی لە چوارچێوەی سێ لەشکەری سەرەکی لەگەڵ چەند تیپی بچووکتر ڕێکبخات. ئەو پێشنیارە بە پێێ وتەی چەند بەرپرسی ئاگادار، دوو مەرجی بنەڕەتی هەیە: ڕادەست کردنی بەشێک لە زنجیرەی فەرماندەیی هەسەدە و کردنەوەی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی ئەو هێزانە بە ڕووی دیکە یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا.

سەرەڕای بەرز بوونەوەی دەنگۆکان سەبارەت بە دەستخستنی پێشکەوتنێکی گەورە، پێشنیارەکانی ئێستا هێشتا نیشانی دەدات کە ئەگەری یەکلایی بوونەوەی تەواوی ڕێککەوتنەکە پێش دوایی هاتنی مۆلەتە دیاری کراوەکە کەمە. ئامانجی ڕاستبینانەتر، ئامانجێک کە دیارە ئەمریکا بەدوایەتی، سنوورداترە: هەڵگرتنی چەند هەنگاوی سەرەتایی و ئابڕوومەندانە کە بتوانێت کۆمەڵەتی ڕێککەوتنی 10ی مارس پاساو بکات. هیچ یەکە لە دوولایەنەکە لە دۆخی ئێستادا بەدوای شەڕەوە نین، بەڵام هیچ یەکەش ناتوانن قبووڵی بکەن کە خاڵێکی گەورەیان داوە. لە ئەنجامدا ئەوەی کە ئێستا لە ئارادایە زیاتر لە ئاستی پێشنیار و درزی کۆنترۆڵ کراوی ئیتلاعاتە و نە ڕێککەوتنی ڕاستەقینە.

دژایەتیەکە بنەڕەتی و پێکهاتەییە. هەسەدە بەردەوام لەسەر ئاوێتە بوونی وەکوو هێزێکی ڕێکخراو جەختی هەبووە، لە حاڵێکدا کە دیمەشق زیاتر ویستوویەتی ئەو هێزانە وەکوو تاک لە ئەرتەش وەربگیردرێن. فرمووڵی نوێ کراوی دیمەشق تێدەکۆشێت ڕواڵەتێکی سازشانە بە خۆ بگرێت؛ وەرگرتنی سێ لەشکەر لە چوارچێوەی ئەرتەش، لە پاڵ داواکاری ئەوەی کە بۆ دیمەشق گرینگایەتی بنەڕەتی هەیە: پێدانی بەشێک لە دەسەڵاتی فەرماندەیی و کۆتایی هێنان بە کۆنترۆڵی تاک لایەنەیی ئەو ناوچە لە ڕێگای هاتوچۆ و جێگیر کردنی دیکەی یەکینەکانی ئەرتەشی سووریا.

هەسەدە لەوانەیە بوونی سیمبولیکی ئەرتەشی سووریا لە هەندێک ناوچە قبووڵ بکات؛ مۆدێلێکی هاوشێوەی چوارگۆشەی ئەمنیەتی سەردەمی پێشووی دەسەڵات. بەڵام دوور لە چاوەڕوانیە کە دیمەشق کۆنترۆڵی تاک لایەنەی هەسەدە بەسەر بەشێکی بەربڵاو لە باکووری ڕۆژهەڵات قبووڵ بکات. هەر ئەو شرۆڤە نیشانی دەدات کە بۆچی تەنانەت پاکێجگەلێک کە بە ڕواڵەت بەربڵاو و دەستباوانەیە، هەر ناگاتە ئەنجام. هۆکاری دەستنەکەوتنی ڕێککەوتن تا ئێستا بەم هۆکارەیە: دژایەتی لەسەر نیشانەکان نییە، بەڵکوو لەسەر فورس ماژور و دەستەبەرکردنە بڕوا پێکراوەکانە. مەرجی دیمەشق سەبارەت بە کردنەوەی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هەسەدە بە ڕووی یەکینەکانی ئەرتەش، هەستیارترین خاڵی هەر هێزێکی سەربەخۆ دەکاتە ئامانج.

لە ئەو ڕوانگەوە، پێشنیارەکەی دیمەشق باری تاکتیکیشی هەیە. بە هێنانە ئارای پێشنیارێکی سەرەنج راکێش لە باری مێدیاییەوە سەبارەت بە سێ لەشکەر و هەندێک مەرجی دیکە، دیمەش دەتوانێت باری ڕەت کردنەوەی ڕێککەوتنەکە بخاتە سەر شانی هەسەدە، بەتایبەتی لە دۆخێکدا کە واشنتۆن ڕۆڵی دیاریکەری لە ڕێکخستنی ڕیتمی دانوستانەکان هەیە.

لە دۆخی ئێستادا ئامانجی سەرەکی ڕێگری کردن لە شەڕە نەک یەکلایی کردنەوەی ئاوێتە بوون. ڕێگای ئاوێتە بوون بە پرسی دەستگیری ئەندامانی داعش و بەرەنگار بوونەوەی ئەو گرووپەوە گرێی خواردووە.

هەر دوولایەنەکە لە ئەم دۆخەدا بەدوای کڕینی کاتن بەڵام دوو ئامانجی جیاواز، بۆ ئەحمەد شەرع سەقامگیری دەسەڵات، قووڵ کردنەوەی هاوکاری ئەمنیەتی لەگەڵ ئەمریکا و کەم کردنەوەی هێزی هەسەدە گرینگە، لە بەرانبەریشدا هەسەدە لە تێپەڕینی کات سوود دەبات چونکوو بنبەستی درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی قبووڵ کردنی کردەیی ئەو هێزانە بە سەر ناوچە ژیر دەسەڵاتەکانی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha