٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٠
Source: Mehrnews
تیرۆری کەسایەتیەکی بەناوبانگ لە حومس؛ هێزەکانی جۆلانی دەست لە کوشتن هەڵناگرن

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تیرۆری کەسێکی عەلەوی لە پارێزگای حومس لەلایەن هێزەکانی جۆلانەوە هەواڵی دا.

سەرچاوەیەکی خۆجەیی ڕایگەیاند کە هێزەکانی جۆلانی هەوڵی تیرۆری مازن یوسف یەکێک لە عەلەویەکانی سووریا لە نزیکی ناوەندی فەرهەنگی حومسیان داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مازن یوسف کەسایەتیەکی ناسراو و چالاک لە بواری کاروباری مرۆڤدۆستانە بوو و پێشتر وەکوو بەرپرسی مانگی سووری گەڕەکی زەهرا لە حومس چالاکی دەکرد.

ئەو سەرچاوە وتیشی کە تیرۆری ئاوەها کەسێک نیشاندەری بەردەوام بوونی لەناوبردنی کەسایەتیە مەدەنی و چالاکەکان لە بواری کاروباری مرۆڤدۆستانە لەلایەن ڕژێمی جۆلانەوەیە.

ناوبراو وتی کە ئەو تیرۆرە بە ئامانجی پەرەپێدان بە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو عەلەویەکانی سووریا ئەنجام دراوە.
 

Your Comment

You are replying to: .
captcha