سەرچاوەیەکی خۆجەیی ڕایگەیاند کە هێزەکانی جۆلانی هەوڵی تیرۆری مازن یوسف یەکێک لە عەلەویەکانی سووریا لە نزیکی ناوەندی فەرهەنگی حومسیان داوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، مازن یوسف کەسایەتیەکی ناسراو و چالاک لە بواری کاروباری مرۆڤدۆستانە بوو و پێشتر وەکوو بەرپرسی مانگی سووری گەڕەکی زەهرا لە حومس چالاکی دەکرد.
ئەو سەرچاوە وتیشی کە تیرۆری ئاوەها کەسێک نیشاندەری بەردەوام بوونی لەناوبردنی کەسایەتیە مەدەنی و چالاکەکان لە بواری کاروباری مرۆڤدۆستانە لەلایەن ڕژێمی جۆلانەوەیە.
ناوبراو وتی کە ئەو تیرۆرە بە ئامانجی پەرەپێدان بە ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو عەلەویەکانی سووریا ئەنجام دراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تیرۆری کەسێکی عەلەوی لە پارێزگای حومس لەلایەن هێزەکانی جۆلانەوە هەواڵی دا.
Your Comment