بەدواداچوونەکان لە ڕێگەی سەرچاوەی شارەزا لە ئۆپەراسیۆنە دەروونییەکانی دوژمن سەبارەت بە پاگەندەی “هێرشی ئاسمانی” لە ئاسمانی عێراق کە شەوی ڕابردوو ڕووی دا، نیشان دەدەن کە ڕووداوی ئاسمانی عێراق ئۆپەراسیۆنی مەیدانی نەبووە بەڵکوو سیناریۆیەکی دەروونناسی-میدیای بووە کە ئامانج لێی دروستکردنی سێبەری شەڕ و چاندنی نائەمنی و هاندانی بیروڕای گشتی ئێران بووە و هیچ جووڵەیەکی نائاسایی لە ئاسمانی ناوچەکەدا نەبووە دوێنێ شەو. لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕوودانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی ئاسمانی پشتڕاست نەکردووەتەوە، هەروەها سوپای عێراق و سەرچاوە ئەمنییەکانی ناوچەکە هیچ ڕاپۆرتێکی فەرمییان نەخستووەتەڕوو.
ئەم پاگەندانە تەنیا لە چەند کەناڵێکی زمانی عیبری و هەندێک سەرچاوەی بێناودا بڵاوکراونەتەوە کە مێژووییەکیان هەیە لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە، بە ئامانجی سەرەکی دروستکردنی کاریگەرییەکی ناڕاست لەسەر هەڕەشەیەکی نزیک و تێکدانی ئارامی دەروونی کۆمەڵگا.
Your Comment