٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٢٥
Source: Mehrnews
دابەزینی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نوێی ئیدارەی ئیتلاعاتی وزەی ئەمریکا، هاوردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە عێراقەوە لەە هەفتەی ڕابردوو بە کەم بوونەوەی بەرچاوی 57 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا گەییشتووەتە 92 هەزار بەرمیل.

 ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا کەم بووەتەوە. ئەو دابەزینە لە حاڵێکدا ڕووی داوە بکە بە گشتی هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە وڵاتانی دیکەوە ڕەوتێکی ڕوو لە بەرز بوونەوەی هەبووە.

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرت، ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەی مامناوەند 5.33 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە ڕۆژدا لە 9 وڵاتی هاوردە کردووە؛ ئەو ڕەقەمە لە چاو هەفتەی پێشووتری 667 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بەرز بوونەوە نیشان دەدات.

ئەمریکا ڕۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکار دەهێنێت و هەروەها گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهانە. کەم بوونەوەی بەشی عێراق لە بازاڕی نەوتی ئەمریکا لە دۆخێکدا ڕوو دەدات کە بەغدا هاوکات خەریکی دانوستانی کۆتایی بۆ واژۆی گرێبەستی گەشەی گەورە لەگەڵ کۆمپانیای ئەکسۆن موبیلە؛ گرێبەستێک کە بەشێک لە ستراتیژی بەرز بوونەوەی دەفرایەتیوەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە لە ساڵی داهاتووی زایینی دێتە ئەژمار.

Your Comment

You are replying to: .
captcha