١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١١:٢٣
Source: Mehrnews
بەرپرسێکی ئەمریکایی وڵام دەداتەوە؛ کوردستانی سووریاش دەبێتە هەرێمی کوردستان؟

باڵیۆزی پێشووی ئەمەریکا لە عێراق و تورکیا پێی وایە کە مەرجەکانی دامەزراندنی هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆی وەک هەرێمی کوردستانی عێراق لە ناوخۆی سووریادا نایێتەدی بە هۆی هەلومەرجی جیاوازی ئەو وڵاتە.

جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمەریکا لە سووریا جەختی لەوە کردەوە کە بە پێچەوانەی عێراق، مەرجەکانی پێکهێنانی هەرێمێکی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان لە سووریا بوونی نییە و کورد لەم وڵاتە تەنیا لە چوارچێوەیەکی سنوورداردا لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوودا دەتوانێت لە ئۆتۆنۆمی ئیداری بەهرەمەند بێت.

جەیمس جێفری دیپلۆماتکاری باڵا و نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا بۆ سووریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی ڕیکاپی تورکیا ڕایگەیاند کە ناتوانرێت مۆدێلی هەرێمی کوردستانی عێراق لە سوریا دووبارە بکرێتەوە.

جێفری زیادی کرد: کوردەکانی سووریا دەتوانن پلەیەک ئۆتۆنۆمییان هەبێت لە ناوچە ئیدارییەکان، هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، پەروەردە بە زمانی کوردی و هێزێکی پۆلیسی ناوخۆیی، بەڵام ئەم شتانە دەبێت لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیدا بێت.

هەروەها جەختی لە ڕۆڵی ئەمریکا کردەوە لە ناوبژیوانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکوومەتی نوێ لە دیمەشق و وتی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی پەیوەندی نێوان دیمەشق و کورد زۆر گرنگە، ئەو هێزانە لانیکەم لە سوریا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی هەڕەشەی داعش و ئەندامانی لە کەمپی ئەحۆل بەردەوام بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha