یەکەم بەڵگەفیلم بە زمانی عێبری و بەرهەمی ئێران لەژێرناوی "مووشەکەکان لەسەر ئاسمانی بازان" لەلایەن هەواڵدەری تەسنیمەوە بەرهەم هاتووە و بڵاو کرایەوە؛ بەرهەمێک کە لە لایەک گێڕانەوەیەکی نوێ و کەمتر بیستراو لە شەڕی ئێران و ئیسرائیل نیشان دەدات و لەلایەکی تریش هەنگاوێکی نوێ لە بەرهەمەکانی چاوەدێری بەسەر پرسی ئیسرائیل دێتە ئەژمار.
یەمە یەکەم جارە کە مێدیایەکی ئێرانی، بەڵگەفیلمێک بە زمانی عێبری و بۆ بەردەنگی ئیسرائیلی بەرهەم هێناوە.
بەڵگەفیلمی "مووشەکەکان لەسەر ئاسمانی بازان" بە ڕوانینێکی شرۆڤەیی و بەڵگەیی دەڕوانێتە پرسی بەرەوڕوو بوونەوەی نهێنی ئێران و ئیسرائیل لە بواری ژێرخانەکانی نەوت و گاز؛ ڕووداوێک کە توانی ڕێگای شەڕ بگۆڕێت و هاوکێشەکانی دەسەڵات لە ناوچەکە تووشی گۆڕان بکات.
بەردەنگ لە ئەو گێڕانەوەدا، لەگەڵ لایەنی نوێ لە چاوەدێری ئیتلاعاتی و توانی بڕیاردان لە ئاستی باڵای شەڕ ئاشنا دەبێتەوە؛ شوێنێک کە عەقڵانیەتی ستراتیژیک و ورەی پۆڵایین، کەسایەتیەکی ورد و ڕاستبێژانە لە توانی ئێران لە ئاستی شەڕ پێشكەش دەکات.
ئامانج لە چێ کردنی ئەو بەڵگەفیلمە، گفتوگۆ لەگەڵ ڕای گشتی ئیسرائیل لە پێگەی هێز و توان و ڕاستیەکانەوەیە؛ هەوڵێک بۆ نیشان دانی وێنەیەک کە ساڵەهایە لە چاوی بەردەنگە عێبر زمانەکان شاردرابووەوە. بەڵگەفیلمەکە، بە بەەهرەمەندی لە گفتوگۆی کارناسانە، دەیتا هەواڵگریەکان، هەوڵ دەدات تا لە بەرانبەر ئەو وێنەیەی کە مێدیا ڕۆژاوایی و ئیسرائیلیەکان نیشانی دەدەن، ڕاستیەکانی مەیدان بڵێتەوە.
Your Comment