رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 55%ی تێپەڕاندوە و لە دەنگدانی تایبەتیش 82.5%، كە بە كۆی گشتی 12 ملیۆن و سێ هەزار و 143 دەنگدەر، دەنگیانداوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای گەیشتنی ئەنجامی رێژەی 99.7%ی وێستگەكانی دەنگدانی گشتیی، لە كۆی 20 ملیۆن و 63 هەزار و 733 دەنگدەر، ژمارەی ئەوانەی دەنگیانداوە گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 898 هەزار و 327 دەنگدەر، بەمەش رێژەی بەشداری گەیشتوەتە 54%.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە دەنگدانی تایبەت و گشتییەوە، لەكۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 دەنگدەر، 12 ملیۆن و سێ هەزار و 143 دەنگدەر دەنگیانداوە، بەوەش ئاستی بەشداری گشتیی 55%ی تێپەڕاندوە.
هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، میللەتی گەورەی عێراق هەنگاوێکی دیکەی بەرەو پاراستنی دەستوورە دیموکراسییەکەی ناوە و سەرکەوتنی وەدەستهێناوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی كۆمسیۆن، رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا گەیشتوەتە 82.5%.
كاتژمێر 7:00ی بهیانی سێشهممه دهنگدانی گشتی له عێراق و ههرێمی كوردستان دهستیپێكرد، ههشت ههزار و 703 بنكهی دهنگدان كه له 39 ههزار و 285 وێستگه پێكدێن، كرانهوه. كە تێدا 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 79 تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنیان كرد و زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن.
Your Comment