هەواڵدەری فەڕەنسا نووسی: ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سووریا کە ساڵی ڕابردوو دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد هاتە سەر دەسەڵات، لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵگای کوردی ئەڵمانیاوە بە ڕۆڵگێڕان لە جەنایەتی جەنگی و کۆمەڵکوژی تاوانبار کردووە.
بە وتەی دادستێنی ئەڵمانیا، ئەو سکاڵا هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی کۆمەڵگای کوردی ئەڵمانیاوە تۆمار کراوە و ئەحمەد شەرع بە ڕۆڵگێڕان لە کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە ساڵی 2014 و سەپاندنی توندوتیژی سیستەماتیک لە دژی کەمینەکان لە سووریا و عێراق تاوانبار کراوە.
مهمت تانریوردی ، جێگری سەرۆکیKGD ، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەڵمانیا بەستێن و بەرپرسیارێتی ئەوەی هەیە کە هۆکارەکانی ئاوەها جەنایەتێک بە بێ سەرەنج بە بە شوێنی ڕوودانەکە شوێنگیری بکات.
گرووپێک لە کوردەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا سکاڵایەکی فەرمیان لە دژی ئەحمەد شەرعیان پێشکەشی دادستێنی فیدراڵی ئەو وڵاتەیان کردووە و ناوبراویان بە کۆمەڵکوژی و جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کردووە.
Your Comment