لە حاڵێکدا کە یاریزانانی زۆرانی فەرەنگی ئێران شانسی بەدەستهێنانی چەند میدالیای دیکەیان هەیە، تیمی نیشتمانی زۆرانبازی ئێران بوو بە پاڵەوانی جیهان، هەروەک چۆن لە زۆرانبازی ئازاددا.
پێشبڕکێی جیهانی زۆرانبازی فەرەنگی و ئازاد لە شاری زاگرێبی پایتەختی کرواتیا بەڕێوەدەچێت و لە کاتێکدا سبەینێ کۆتا ڕۆژی پێشبڕکێکە، تیمی نیشتمانی زۆرانبازی فەرەنگی ئێران ڕۆژێک زووتر بە بەدەستهێنانی چەندین میدالیای زێڕ و زیو نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
Your Comment