گرووپی نێودەوڵەتی: سەرتیپ یەحیا محەمەد مەهدی سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری و ئاسایش لە مەجلیسی یەمەن لە گفتوگۆ لەگەڵ وردە سەعد هەواڵنێری هەواڵدەری مێهر نوێترین وردەکارییەکانی هاوپەیوەند بە بەرەی پشتیوانی یەمەن لە غەززە و هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل لە هەفتەکانی دوایی شی کردووەتەوە.
ناوبراو لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند: بەرەی یەمەن لە هەفتەکانی دواییدا ئۆپراسیۆنەکانی خۆیی لە دەریا بۆ سەر ئیسرائیل زیاد کردووەتەوە. بەم شێوەیە ڕەوتی پێکدادانەکان گەییشتووەتە قۆناغی نوێ بەڵام دوژمن قەد بیری نەدەکردەوە یەمەن ئاوەها توان و بوێریەکی بۆ ئەنجامی بڕیارەکانی خۆی هەبێت.
ئەو بڕیارانەی کە لە یەمەن دەدرێت، لەلایەن سەید عەبدولمەلیک بەدەرەدین حەوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵا و ڕێبەرانی سیاسی و شۆڕشگێڕ بە نوێنەرایەتی لە ژێنرال مەهدی محەمەد مەشات سەرۆکی شۆرای باڵای سیاسی یەمەن و هەروەها لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگری و سیاسەتی ئەرکانی ئەرتەشەوە دادەڕێژرێت.
بڕیارەکانیش بەو شێوەیە بوو کە پاپۆڕە جیاوازەکان کە دەچنە نێو ناوچە داگیرکراوەکانەوەکان و بەندەری ئیلاتەوە، چ ئیسرائیلی بن یان پێوەندیان لەگەل ئیسرائیل هەبێت، دەکرێنە ئامانج؛ بەڵام ئەوەی کە دوژمنی سوپرایز کرد ئەوە بوو کە ئێمە لە یەمەن توانێکی باڵامان بۆ مانۆڕی سەربازی هەیە. ئەو ئامێر و توانە سەربازییە کە لەبەردەستی هێزە چەکدارەکانی یەمەنە تەنا لە کاتی زەروورەتدا بەکار دەهێنرێن.
ئەو پاپۆڕە ئیسرائیلیانە کە بیانەوێت کێشەمان بۆ دروست بکەن، بەروەڕوویان دەبینەوە تا ببنە وانەیەک بۆ دیکەی پاپۆڕ و کۆمپانیا دەریاییەکان. ئێمە لە دۆخی جەنگی لەگەڵ ئیسرائیلین چونکوو ئەو ڕژیمە 21 مانگە کە درێژە دەداتە خوێنڕشتن و کوستنی خەڵکی بێ تاوانی غەززە و بسی و تینوو هێشتوویانەتەوە.
یەمەن لەگەڵ گەورەترین هێزی سەربازی جیهان شەڕی کردووە و یەکەم شەڕی دەریایی لە مێژووی خۆی لەگەڵ دەوڵەتی گەورە ئەنجام داوە و لە ئەو شەڕە سەرکەوتوو بووە. یەمەن هەرگیز هیچ هێرشێکی دەست پێنەکردووە و تەنانەت بۆ ئیسرائیلیش هەر ئاوا نەبووە و بەردەوام ئەوان هێرشیان کردووە.
Your Comment