٢٤ تەمووز ٢٠٢٥ - ١١:١٩
Source: Mehrnews
توماس باراک: ئەگەر جۆلانی سیاسەتەکانی نەگۆڕێت، مەترسی دابەش بوونی سووریا هەیە

توماس باراک نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری سووریا هۆشداریی دا ئەگەر جۆلانی خێرا چاکسازی گشت گیر ئەنجام نەدات، مەترسی لەدەست دانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و دابەش بوونی سووریا هەیە.

 توماس باراک، نوێنەری تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری سووریا لە گفتوگۆیەکدا هۆشداریی دا ئەگەر ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا خێرا سیاسەتەکانی خۆی نەگۆڕێت، مەترسی لەدەست دانی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و دابەش بوونی وڵاتەکەی هەیە.

ناوبراو هەروەها جەختی کرد : ئەگەر حکومەتەکەی جۆلانی بڕووخێت هیچ بژاردەیەکی دیکە لەبەردەست نییە و هەر ئەوەش لێکەوتەی قەرەبوو نەکراوی بەدواوە دەبیت.


توماس باراک هەروەها داوای لە ئەحمەد شەرع کرد تا بە شێوەی بەربڵاو ئاوڕدانەوە لە ڕوانگەی سیاسی خۆی بدات و بەرنامەیەکی گشت گیر بگرێتە بەر. ئەو لێدوانە توندانە دوای چڕ بوونەوەی پێکدادانی خێڵەکی لە سووریا لە هەفتەی رابردوو هاتووەتە ئاراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە دیدارە نافەرمییەکانی خۆی هۆشداریی داوە کە ئاوڕدانەوە لە پێکهاتەی ئەرتەش بدات و دزەی لایەنە ئیسلامییەکان کەم بکاتەوە.باراک هەروەها داوای هاوکاری ئەمنیەتی ناوچەیی کرد و وتی: ئەگەر چاکسازی دوابخرێت، شەرع پاڵپشتەکانی خۆی لەدەست دەدات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha