٢ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥٣
Source: Mehrnews
هەوڵی میدیایی ئیسرائیل بۆ ئاژاوەنانەوە لە ڕۆژئاوای ئێران

کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "ئیسرائیل 24"ی ڕژیمی زایۆنی دەستی داوەتە بڵاوکردنەوەی پرۆگرامگەلی دەنەدەرانە و پیلان‌گێڕانە بە زمانی عەرەبی.

  کەناڵی تەلەڤیزیۆنیی "ئیسرائیل 24"ی ڕژیمی زایۆنی لە درێژەی پاگەندەی دژبەرانەی خۆی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستی داوەتە بڵاوکردنەوەی پرۆگرامگەلی دەنەدەرانە و پیلان‌گێڕانە بە زمانی عەرەبی.

لەو پرۆگرامەدا کە بە مەبەستی لاوازکردنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران داڕێژراوە، پێشکەشکاری ئەو کەناڵە وێڕای گفتوگۆ لەگەڵ "عارف پاوەجانی" لە سەرکردەکانی گرووپە جودایی‌خوازەکانی کوردستان و دانیشتووی نۆروێژ، ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی بۆ سەر ئێران دەکات و دەڵێ: ئامانجی نەوتراوەی تلاڤیڤ لەو هێرشانە، "ڕووخانی نیزامی کۆماری ئیسلامی"ـیە.

ئەم پرۆگرامە کە نیشاندەری هەوڵی ڕژیمی زایۆنی بۆ دەنەدانی گرووپگەلی دژە شۆڕش و جودایی‌خوازەکانە لە پێناو ناهێمن‌کردنی ئێرانە، بە وەرگرتنی بەڵێنی هاوکاریی "عارف پاوەجانی"، کۆتایی پێدێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha