ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سێهەم کۆبوونەوەی بەپەلەی خۆیی لەسەر ئاڵۆزییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە دژی ئێران بە لێدوانی ئانتۆنیۆ گۆترێش دەست پێکرد.
گۆترێش وتی: ئەبێ بەپەلە و یەکلایی بۆ ڕاگرتنی شەڕ هەوڵ بدەین و دیپلۆماسی ئەبێ زاڵ بێت و خەڵک سڤیل پارێزراو بن و ئاسایشی پاپۆڕوانی مسۆگەر بێت.
گرۆسی: سیستەمی جیهانی قەدەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی لە مەترسیدایە و ئەبێ پێکدادانەکان دەستەبجێ ڕابگیردرێن.
هەروەها وتیشی کە چاوەدێرەکانی ئێمە لە ئێرانن و بۆ کاری ئەوان پێویستە کە پێکدادانەکان ڕابگیردرێت.
بریتانیا: ڕۆژهەڵاتی انڤین لە قۆناغێکی هەستیداردایە و درێژەی توندوتیژییەکان ئاشطی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و داوا لە ئێران دەکەین کە هاوکاری ئاژانس بکات.
فەڕەنسا: ئێمەلە پلانڕێژی و هێرشەکەی ئەمریکا بەشدار نەبووین و داوا لە ئێران دەکەین کە ئاڵۆزییەکان چڕتر نەکاتەوە و هێرشی بەرانبەر ئەنجام نەدات.
مۆسکۆ: هەوڵی نابەرپرسیارانەی ئەمریکا لە دژی ئێران ئیدانە دەکەین و ئەوە نیشانەی بێ ڕێزی تەواو بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە.
چین: هێرشەکان بۆ سەر ئێران سەروەری تارانی پێشێل کردووە و ئەو هێرشانە خەسارێکی گەورە لە سیستەمی قودەغەی پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی دەدات.
نوێنەری ئەمریکا: ئەو هێرشە بۆ سەر ئێران بە مەبەستی پاڵپشتی لە مافی ڕەوای هاوبەشی خۆمان واتا ئیسرائیل بوو. هەروەها بە بێ ئاماژە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران وتی: ئێران بە سەدان مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و ئێمەش بۆ بەرگری لە خۆمان هاتینە کایەوە. ئێران و هێزە بەوەکالەتەکانی هەزاران سەربازی ئەمریکایان لە شەڕی عێراق و ئەفغانستان کوشت.
پاکستان: ئێمە بە شێوەی یەکلایی هێرشەکانی ئیسرائیل ئیدانە دەکەین و مافی ڕەوای ئێران بۆ بەرگری لە خۆیان بە فەرمی دەناسین.
ئەلجەزایر: کردنە ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، پێگەی سیستەمی قەدەغەی پەرەسەندن لاواز دەکاتەوە.
ئیسرائیل: جیهان ئەبێ دەسخۆشی لە ئێمە و ترامپ بکات
Your Comment