٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:١٦
هێزێکی سنوورەوانی لە بانە شەهید بوو

هێزێکی سنوورەوانی لە هێڵی سنووری بانە لە کاتی خزمەتدا شەهید بوو.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ئۆستواری یەکەم "سەید سەجاد موستەفەوی" سنوورەوانی هێڵی سنووری بانە ڕۆژی ڕابردوو لە کاتی کۆنترۆڵی هێڵی سنووری و پشتیوانی لە یەکینەکانی جێگیر لە سنوور شەهید کرا.

ئەو شەهیدە پایەبەرزە خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات بووە کە لە چەند ساڵی خزمەتی خۆی لە سنوورەکانی کوردستان، گیانفیدایی زۆری بۆ پارێزوانی لە یەکپارچەیی خاکی ئێران کردووە.

سەردار عەلیڕەزا مەرزبانی فەرماندەیی سنوورەوانی پارێزگای کوردستان لە پەیامێکدا شەهادەتی ئەو شەهیدەی لە بنەماڵە و هاوکارەکانی سەرەخۆشی کرد.