٣ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٠:١٠
ئێران پیتاندنی سەدا 20ی ئۆرانیۆم بەمزوانە دەسپێدەکات

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران بە وتنی ئەوەی کە پێویستمان بە بودجەی پەسەند کراوی مەجلیس هەیە، وتی: دەوڵەت ئاییننامەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەبێ ڕابگەیێنێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس وتی: ئەو شەهدا ئازیزانە نمانەگەلێکن کە ئەبێ بە گەل و بەرەکانی داهاتوو بناسرێن، تا ڕێگایان بەردەوام بێت.

ساڵحی لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی سەدا20 و ئامادەیی ئەو ڕێکخراوە وتی: نامەیەکمان ڕادەستی نوێنەری ئێران لە ڤیەنا کردووە کە بیگەیێنێتە دەستی ئاژانس. چاوەدێرانی ئەو ڕێکخراوە بێن و دەرکەی ئاژانس بکەنەوە و لە ژێر چاوەدێری ئاژانس لە داهاتوویەکی نزیک ئەبێ کەپسوولی گازی ئۆرانیۆم بگۆڕین. ئێمە ئەبێ پەسەند کراوی مەجلیس بەڕێوە ببەین بەڵام دەوڵەت ئاییننامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی ڕابگەیێنێت و سەرۆک کۆماریش ئەبێ لەو بارەوە فەرمانی پێویست دەربکات.

342/